وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەران راگەیەندرا

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری بۆ مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، لە ڕۆژی یەكشەممە (21ی حوزەیران) تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە (25ی حوزەیران)، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت. 
هەروەها، مووچەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دەدرێت كە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش كردووە، هاوكات لەو چەند ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەكرێت كە لەدوای (1ی تەمموزی 2024)ـەوە بەشێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون و شایستە داراییەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group