لە مانگی داهاتوو تۆماركردنی هاوسەرانی نوێ لە پسووڵەی خۆراك دەستپێدەكات
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی تازە هاوسەرگیرییان كردووە، لە مانگی 7ی داهاتوودا دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنەكەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن و ببنە خاوەنی پسووڵەی تایبەت بە خۆیان.
ئاشكراشیكرد، تۆماركردنی منداڵانی خوار 12 ساڵ لە 9ی حوزەیرانەوە دەستی پێكردووە، تا ئێستا ناوی زیاتر لە 8,000 منداڵ تۆماركراوە و پێشبینی دەكرێت ژمارەكە بۆ 100,000 منداڵ بەرزبێتەوە.
بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەكە، بوونی كارتی نیشتمانیی منداڵەكە لەگەڵ باوكی و پێشكەشكردنی 6,000 دینار لە ڕێگەی فیزەكارتەوە پێویستە، هەر هاووڵاتییەكیش كێشەی هەبێت دەتوانێت ڕاستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكات لە هەولێر.