شەپۆلێكی بەهێزی گەرما ڕوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی گەرمی شێدار بۆ سەرجەم ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی پلەبەپلە بەرزدەبنەوە.
 ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (18ـی حوزەیران)، پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو یەك بۆ دوو پلە بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن و بەرزترین پلەی گەرماش لە ئیدارەی گەرمیان تۆماردەكرێت كە لە نێوان 44 بۆ 45 پلەی سیلیزیدا دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ڕوونیشیكردووەتەوە، چەقی گەرماكە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا دەبێت، بەتایبەت ڕۆژی شەممە كە شەپۆلێكی گەرمای بەهێز باڵ بەسەر ناوچەكەدا دەكێشێت.
هەروەها، پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەی گەرما نزیك ببێتەوە لە 50 پلەی سیلیزی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group