وەزارەتی دارایی: راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە دەكەوێتە دە رۆژی مانگی دواترەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە رونكردنەوەیەكدا لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وەزارەتی دارایی و ئابوریی بڵاویكردەوە، ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە میدیاكان و سۆشیال میدیا هەڵمەتێكی چەواشەكارانە و دەربڕینی ناڕاستیان بۆ دوایین سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد كردوە هەندێكیان دەڵێن شاندەكە داوای دواخستنی ناردنی موچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی كوردستانیان كردوە، بۆ رەتكردنەوەی ئەو هەڵمەتە رایدەگەیەنن هەركەس و لایەن و میدیاو پەیجێك باسی ئەوەی كردبێت كە گوایە شاندی هەرێم داوای نەناردنی موچەی كردبێت راست ناكات، شاندی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی پابەندە بەبڕیاری دادگای فیدراڵییەوە كە موچەی بەدەركردوە لەهەمو كێشەو بابەتێكی سیاسی و تەكنیكی، بۆیە ئەو قسانە هیچ پەیوەندییەكیان بە راستییەوە نییە.
وەزارەتی دارایی رونیشیكردوەتەوە، لە كۆبونەوەیەكی لاوەكیدا شاندی هەرێم لە گەڵ وەزیری دارایی عیراق لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆیان كردوەو شاندەكە داوایكردوە 50٪ی داهاتە ناوخۆییەكان بدرێتە حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای راپۆرتەكانی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە، هەمیشە داهات تاكۆتایی مانگ كۆنابێتەوە بەشێوەیەكی ئاساییش راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە دەكەوێتە دە رۆژی مانگی دواترەوە، كە داهات تا كۆتایی مانگ كۆنەبێتەوەو راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەش دەرنەچێت داهات و خەرجی مانگانە بەردەست نابێت چۆن دەكرێت بەو بیانوە موچە رابگیرێت و دوابخرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group