نەوا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كەمی بەنزین نوسراوێكی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش كردو تیایدا رایگەیاندوە كاری پێویست ئەنجامبدرێت بە رێگەپێدان و ئاسانكاریكردن لە بازگەكان بەمەبەستی هاوردەكردنی سوتەمەنی بەنزین لەگشت پارێزگاكانی عیراق بۆ ناوەوەی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكانی هەرێمی كوردستان بە رەچاوكردن و پاراستنی كوالیتی بەنزین.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژەشیكردوە، نوسراوەكە بۆ ئەوەیە تا بتوانن بەنزین بە پێی كوالێتی سامانە سروشتییەكان بۆ ناو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هاوردە بكرێت و خواستی بازاڕ وەك پێوست دابین بكرێت.