نەوا-
لەپرێس كـۆنفرانسێكـدا ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكـانی هەرێم ئامـاری شەش مـانگی یەكـەمی ئەمساڵی سزادراوانی لەنـاو بەڕێوەبەرایەتیەكــانی چـاكسازی خستەڕو لەبەشێكیدا رایگەیاند، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 4 هەزارو 94 سزادراو بــۆ بەسەر بردنی مــاوەی حــوكمەكــانیان هاتــونەتە ناو بەڕێوەبەرایەتیەكـانی چاكسازی.
راشیگەیاند، هەر لەو ماوەیەدا (3565) مامەڵەی ئازادبونی سزادراوان ئەنجامدراون و گەڕاونەتەوە ناو كەسوكاریان هاوكات (676) سزادراو بە مەرج ئازاد كراون و مۆڵەتی چونەوە ماڵەوەی سزادراوانیش (161) بوە (3880) سزادراویش سودمەندبون لەخزمەتگوزاری ژوانگەی خێزانی.