بەبڕیارێك زەوی دەدرێتە زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان و جینۆسایدكراوان

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان زەوی دەدرێتە زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان.
ئاماژەشیكردوە، لەبڕیاری دابەشكردنی زەویدا لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر بڕیاربو تەنها فەرمانبەران زەوییان پێبدرێت، بەڵام لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكومەت 5 هەزارو 440  پارچە زەوی دەدرێتە كەسوكاری شەهیدانی سەنگەرو جینۆساید كراوان و 15 هەزارو 499  پارچە زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی تەرخاندەكرێت، بە مەرجێك پێشتر سودمەند نەبوبن لە وەرگرتنی زەوی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group