"با هاوڵاتیان بە سیستمی ئی پسوڵە قەرزەكانی كارەبا پاكتاو بكەن"

3 کاتژمێر پێش ئێستا

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، پێشتر بە سێ شێواز پارەی كارەبا لە هاوبەشان وەردەگیرا، بەڵام ئێستا لە رێگەی سیستمی ئەلكترۆنییەوە ئاسانكاریی تەواو كراوەو پێویست ناكات هاوڵاتیان سەردانی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن.
وتیشی: روژانە هاووڵاتییەكی زۆر بۆ دانەوەی قەرزو پاكتاوكردنی قەرزی ساڵانی رابردو سەردانی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا دەكەن، ئەمەش كاتێكی زۆری هاوڵاتیان دەبات و قەرەباڵغییەكی زۆریش دروستدەكات، بۆیە هاوبەشانی كارەبا تا بكرێت لە رێگەی ئی پسوڵەوە پارەی كارەبا بدەن باشترە، چونكە كاتیان بۆ دەگەڕێتەوەو هیچ رسوماتێكیان لێ وەرناگیرێت.
ئاشكراشیكردوە، دوای كەوتنەكاری سیستمی ئی پسوڵە، زیاتر لە 180 هەزار هاوبەشی كارەبا لە رێگەی ئەم سیستمەوە پارەی كارەبایان داوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group