قوباد تاڵەبانی: جەختمانكردوەتەوە ئەزمونی ئەلبانیا بگوازینەوە بۆ هەرێمی كوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە ئێستا بەسەردانێك لە ئەلبانیایە بڵاویكردەوە، لەكۆبونەوەكانیان لەگەڵ هەردوو دەزگای نیشتمانی كۆمەڵگەی زانیاری و ئاژانسی ستارت ئەپی ئەلبانیا، گفتوگۆی بەرهەمداریان كردوە لەبارەی رۆڵی ژیریی دەستكرد لە گەشەپێدانی ئابوری و باشتركردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و كاراكردنی دامەزراوەكان.
ئاماژەشیكردوە، بە كۆبونەوەكەدا جەختیانكردوەتەوە لەسەر پێویستیی هاوكاری و گواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئەلبانیا لەبوارەكانی حكومەتی ئەلكترۆنی و ژیریی دەستكردو پاراستنی داتاو تەكنەلۆژیای زانیاری.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group