نەوا-
شاندێكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان سەردانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فەرهاد تۆفیق وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: بە نوێنەرایەتی محەمەدی حاجی مەحمود سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتییان كردوە بەئامانجی تاوتوێكردنی پڕۆژەی پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەیی لەهەرێمی كوردستان، هەڵوێستی یەكێتی دڵخۆشی كردون چونكە پشتیوانیان بۆ پڕۆژەكە دەربڕیوە، پڕۆژەی پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی نیشتمانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و كاراكردنەوەی پەرلەمان خێراتر دەكات و خزمەت بە پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان دەكات.
لەلایەن خۆشیەوە رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی رایگەیاند: پشتیوانی تەواوی هەر پڕۆژە پێشنیارێك دەكەن كە لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و میللـەتدا بێت، بۆیە بەهەمو تواناوە پشتیوانیی لە پڕۆژەی پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی نیشتمانی دەكەن.