سكرتێری یەكێتی كەمئەندامان: رێگە لە تانكەرەكان دەگرین

02/02/2020

نەوا-لاڤە كوردە 
زیاتر لە 200 خاوەن پێداویستی تایبەت داوای دابینكردنی نەوت دەكەن و سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانیش دەڵێت "رێگە لە هاتوچۆی تانكەرەكان دەگرین".
سامان حسێن سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بۆ رادیۆ نەوا وتی "زیاتر لە 200 بۆ 250 كەسی كەمئەندام هاتونەتە سەرم داوای نەوت دەكەن و یەك قەترە نەوتیان نیە، ئەگەر بێت و بۆیان دابین نەكرێت ئەوا رێگە بەو سەدان تانكەرە دەگرین كە رۆژانە دەروات".
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند كەسێكیان ئەمشەو لە سەرما رۆژیان كردۆتەوە، ماوەی 2 رۆژ دەدەن و ئیتر رێگە لە تانكەرەكان دەگرن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group