دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

21/02/2020

نەوا
دەستەی دەسپاكی لە هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە لیستی ناوی تۆمەتبارن بە كەیسی گەندەڵی بڵاوكردبێتەوە.
لە ڕوونكردنەوەكەی دەستەی دەستپاكیدا هاتووە: "ماوەی چەند ڕۆژێكە جارێكی تر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لیستێك بڵاو بووەتەوە دەربارەی ئەو كەسانەی كە كەیسی گەندەڵییان هەیە و لەلایەن دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستانەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت، بۆیە ئێمە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە بڵاوكردنەوەی ئەو لیستە پێوەندیی بە دەستەوە نییە و لای ئێمەوە بڵاو نەكراوەتەوە".
لە درێژەی ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە: "دووپات لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان دامەزراوەیەكی فەرمییە و چالاكییەكانی بە فەرمی و به ئاشكرا بڵاو دەكاتەوە و سەرچاوەی زانیارییەكانیش ماڵپەڕی فەرمی دەستەیە despaky.krd."
جەختیشیكردۆتەوە، كاری دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بە جۆرێكە لە قۆناغی لێكۆڵینەوە ناوی هیچ كەسێك بڵاو ناكاتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group