نه‌وا
زانا ره‌حمان قائیمقامی پێنجوێن داواده‌كات چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بارهه‌ڵگر و شۆفێرانه بدۆزرێته‌وه، كه له ئێرانه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان، له‌و باره‌یه‌شه‌وه پێشنیاریان داوه به حكومه‌تی هه‌رێم.
له میانی به‌شدارییكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وا، زانا ره‌حمان هۆشداریی خۆی ده‌ربڕی له‌و بارهه‌ڵگر و شۆفێر و باره بازرگانییانه‌ی له ئێرانه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان، به‌و پێیه‌ی چه‌ند رۆژێك له شاره‌كانی ئێران به‌سه‌رده‌به‌ن و دواتر دێنه هه‌رێمی كوردستان، بۆیه داوایكرد چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و مه‌ترسییه بدۆزرێته‌وه.
قائیمقامی پێنجوێن راشیگه‌یاند، پێشنیاریان بۆ حكومه‌ت كردوه ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له دیوی ئێران دابگیرێن و بخرێنه بارهه‌ڵگری عیراقییه‌وه، ئه‌و شۆفێر و كه‌سانه‌شی كه كه‌لوپه‌له‌كان داده‌گرن و ده‌گوازنه‌وه، جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به‌كاربهێنن بۆ پاراستنی زیاتری خۆیان و كه‌لوپه‌له‌كان، به‌ڵام دواجار لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان ده‌توانن له‌و باره‌یه‌وه بڕیاربده‌ن، كه چ رێكارێك ده‌گرنه‌به‌ر.