نه‌وا - رۆژیار سیروان - سلێمانی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی وقائیمقامی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له پرێسكۆنفراسێكدا رایگه‌یاند، داواكارم له‌هاوڵاتیان نه‌ترسن به‌ڵام پێویسته هوشیار بن و به‌پێی رێنماییه‌كانی ئێمه هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ن تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بین و ئه‌گه‌ر هه‌یه له كۆتاییدا بۆمان كۆنترۆڵ نه‌كرێت.
هاوكات دڵنیاییشیدا له‌وه‌ی هه‌رگیز له ئه‌گه‌ری بوونی حاڵه‌تی كۆڕۆنا ئه‌و راستیه له هاوڵاتیان ناشارنه‌وه.
وتیشی، ئه‌م نه‌خۆشیه له‌رێگای لیكی ده‌م و پژمه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانیت خه‌ڵك ماچ نه‌كه‌یت و ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ستت لێداوه به‌ر چاو نه‌كه‌وێت ئه‌وا دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تووش نابیت چونكه ئه‌م نه‌خۆشیه له هه‌وادا ناگوازرێته‌وه .
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌مامك و جۆره‌كانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وتی، له‌م قۆناغه‌ی ئێستا پێویست ناكات هاوڵاتیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌مامك به‌كار بهێنن له‌وانه‌یه پێچه‌وانه بێته‌وه و زیانی پێبگه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی هه‌ر گومانێك خۆمان داوا ده‌كه‌ین له شوێنی قه‌ره‌باڵغ به‌كاری بهێنن و جۆره‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ین.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی له وڵاتی ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هیچیان نه‌خۆش نین و ته‌نها له‌ژێر چاودێری دانراون ته‌نها له‌پێناو پاراستنی گیانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یه نه‌وه‌ك یه‌كێكیان تووش بوبێت و له‌ماوه‌ی 14 رۆژدا كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ئێستادا له شوێنێكی گونجاو دان و له‌ژێر چاودێری دایه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵ و شوێنی گونجاویان هه‌یه و تێكه‌ڵبوونیان نیه ئه‌گه‌ر بێت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ ره‌زامه‌ندبن ئه‌وا پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێن نامه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه ده‌توانن بڕۆنه‌وه و به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كراوه فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه بۆ چاودێری كردنیان له‌م قۆناغه‌ی ئێستا.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌وپرێكۆنفرانسه‌دا وتی ، رۆژی شه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان په‌یوه‌ست به به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوینه‌وه 24 رێنمایی ده‌ركرا و هه‌وو رێكارێكی پێویست گیراوه‌ته به‌ر و بریاردراوه له‌م كاته‌دا هیچ هاوڵاتیه‌كی چینی و ئێرانی رێگای پێ‌نادرێت بێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی عێراق و كوردستانن ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی 14 رۆژ له‌ژێر چاودێری ده‌بن ئه‌وكات ده‌توانن ئازاد بن.
وتیشی، سه‌باره‌ت به داخستنی قوتابخانه‌كان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپێدران بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته هه‌ركاتێك گه‌یشته ئه‌و قۆناغه‌ی پێویست به داخستنی قوتابخانه‌كان بكات ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ژیان وته‌ندروستی هاوڵاتیان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه ئه‌و كات بریاری له‌سه‌ر ده‌درێت.