نه‌وا
ته‌ندروستی كه‌ركوك ره‌تیكرده‌وه هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرابێت.
دوای بڵاوبوه‌نه‌وه‌ی ده‌نگۆی بونی حاڵه‌تێكی توشبون به‌كۆرۆنا له‌كه‌ركوك، راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگاكه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی توشبونه به‌كۆڕۆنا له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك تۆمارنه‌كراوه و ئه‌و هه‌واڵانه‌شی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه دوورن له راستیه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گه‌شتیارێك كه له‌ئێرانه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه به گومانی توشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام تائێستا حاڵه‌ته‌كه پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه.