نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی داوای له هاوڵاتییان كرد به‌مه‌به‌ستی رێگری له تووشبوونیان به كۆرۆنا له كاتی پێویستدا نه‌بێت سه‌ردانی شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان نه‌كه‌ن به‌تایبه‌تی بازاڕه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی داوای له هاوڵاتییان كردووه، بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی و خێزانییه‌كان و كۆنفڕانس و سیمپۆزیۆمی زانستی و كۆبوونه‌وه‌ی حزبی و فیكری و خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه و پرسه و ماته‌مینی و ئاهه‌نگگێڕان و ئه‌ركه ئایینییه‌كان به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ رابگرن.
داواش له هه‌موو داموده‌زگاكانی كه‌رتی تایبه‌ت كراوه، كاربكه‌ن بۆ رێكخستنی سه‌ردانكه‌ران به‌شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغی دروستنه‌بێت، له‌شوێنی چاوه‌روانی یان كاركردنیان، به‌شێوه‌یه‌ك دوری نێوان دوو كه‌س یه‌ك مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
تا ئێستا پێنج حاڵه‌تی كۆرۆنا له سلێمانی تۆماركراوه و ده‌وام له قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆكانیش راگیراوه وه‌ك رێكارێك بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.