وتەبێژی حكومەت لە بارەی موچەوە رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

27/03/2020

نەوا
حكومەتی هەرێم لەبارەی كاتی گەیشتنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕەتیكردەوە پێشتر پارەكە هاتبێت و ئاشكرایان نەكردبێت.
لە ڕونكردنەوەیەكدا جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: هەندێ میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەكاری و بە لاڕێدا بردنی بیرو رای گشتی، هەواڵی ناڕاستیان لەبارەی گەیشتنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە رۆژی پێنج گەیشتووەتە هەولێر، بە پێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە هەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مێژووی رۆژی 26ی ئاداری 2020 بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی لەسەرە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group