سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كەرنتین دەكرێت

30/03/2020 جیهان

نەوا
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دوای تووشبوونی راوێژكارێكی، بنیامین ناتانیاهوو خۆی كەرەنتین دەكات.
نوسینگەی ناتانیاهوو ئاماژەی بەوشەكردووە، جگە لە سەرۆك وەزیران ژمارەیەك لە راوێژكارەكانیشی خۆیان كەرنتین كردووە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی تووشی كۆرۆنا نەبوون.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، كە وەزارەتی تەندروستی بڕیار لە كاتی كۆتاییهاتنی وادەی كەرنتینەی ناتانیاهوو و راوێژكارەكانی دەدات.
پێشتر میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بووە.
ئەو راوێژكارەی ناتانیاهوو كەسێكی توندڕەوە و بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی ئیسرائیل جووە توندڕەوەكان كەمتر پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بوون و زۆرترین حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە نێو ئەو توندڕەوانەدایە.
بەگوێرەی ئامارەی فەرمیەكان زیاتر لە چوار هەزار و 300 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئیسرائیل تۆمار كراون و لانیكەم 16 كەسیش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە مردوون.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group