نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه، كه ده‌ركه‌وتووه 19 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ژماره (٤٠)
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان، ڕێكاره‌كان به‌رده‌وامن به‌مشێوه‌یه:
1. كه‌ره‌نتین
ژماره‌ی هاووڵاتیان له كهڕهنتینهكان (٦٢٣٥) هاووڵاتی بوون له (٣١) شوێنی جیاواز، له‌ئێستادا ته‌نها (١٦١٠) هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه (٦٧٨) له هه‌ولێر، (١٦٧) له سلێمانی، (٦٦٤) له دهۆك، (٤٨) له هه‌له‌بجه، (٩) له گه‌رمیان، (٣٦) له ڕاپه‌رین، (٨) كۆیه وه (٤٦٢٥) هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌گه‌ڵ كه‌ڕه‌نتین كردنی ژماره‌یه‌كی تری كه‌ره‌نتین كرا‌و له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كه كۆی گشتی بریتی بوو (٦٣) هاووڵاتی.
2. پشكنین
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٨٥٢) پشكنین ئه‌نجام دراوه، (٦٤٠) هه‌ولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٩٠) دهۆك.
ده‌ره‌نجام (١٩) تووشبووی نوێ تۆماركرا وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-
• پارێزگای هه‌ولێر (١٨) پۆزه‌تیڤ، (٨) پیاو ته‌مه‌نیان (٥٠)، (٥٠)، (٤٠)، (٣٧)، (٢١)، (١٥)، (١٤)، (١٣)، ساڵ و (٦) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٧٠)، (٦٣)، (٤٣)، (٣٩)، (٣٢)، (٢٧) و (٤) منداڵ ته‌مه‌نیان (٨)، (٧)، (٢)، (٤,١) ساڵ وه هه‌موویان به‌ركه‌وتووی تووشبووی پرسه‌ی ماته‌مینی گه‌ره‌كی كارێزانن.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزه‌تیڤ، پیاوێك ته‌مه‌ن (٦١) ساڵ له ناو شاری سلێمانی كه پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو دوای ئه‌وه‌ی گیانی سپاردبوو.
3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان گه‌شته (٢٣٣) تووشبوو، له‌نێویاندا (٣) مردن هه‌یه و (٨٥) نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه، و ئه‌وانی تر هه‌موویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو تیمه‌كانی پزیشكی كه له كاردان جارێكی تر تكا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان وه پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، وه له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هێڵی گه‌رمی ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٥ی نیسانی٢٠٢٠