نه‌وا
كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی ئارامیی شاری سلێمانی ئه‌نجامدراو باس له‌وه‌كرا، بۆ قۆناغی سێییه‌م وه‌ك قۆناغه‌كانی تر پشتیوانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندیی خۆپارێزیی‌و تاكپارێزیی‌و كۆمه‌ڵگا پارێزیی هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست گرنگه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه:
ئه‌مڕۆ، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی ئارامیی شاری سلێمانی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واو بۆ قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانیدا كرا‌و به‌رنامه‌و پلانی گونجاو بۆ قۆناغی سێیه‌م دانرا.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا كه له 30-1-2020ه‌وه له پارێزگای سلێمانیدا ده‌ستی پێكرد، پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رنامه‌یان بۆ چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناو دابینكردنی پێداویستی‌و ئامێر‌و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی‌و لۆجیستیه‌كان‌و ئاماده‌كردنی ڕێنمایی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌و ڕێوشوێنه‌كانی كۆره‌نتینه‌كردن‌و گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كان دیاریكرد، سه‌ركه‌وتووانه حكومه‌تی خۆجێیه‌تی به پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی خۆی بۆ هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو و له‌ناكاو، ئاماده بكات.
قۆناغی دووه‌م، قۆناغی خۆپارێزیی هاووڵاتیان‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆو وه‌ستانی ژیانی گشتیی‌و كاركردن بوو له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستیی تاك‌و كۆمه‌ڵگا، به پشتیوانیی و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستاندا، به دیاریكردنی ڕێكارو ڕێنمایی ته‌ندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامیی ورد‌و زانستیانه‌و ته‌ندروستیانه، به خۆپارێزیی‌و خۆڕاگریی‌و پابه‌ندیی هاووڵاتیانی به‌ڕێزو به گیانی به‌رزی به‌رپرسیارانه‌ی یه‌كه كارگێڕییه‌كان‌و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن كه‌رتی ته‌ندروستی‌و هێزه‌كانی ناوخۆ‌و ئاسایش‌و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی‌و لیواكانی سكرتاریه‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و مێدیاو ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوخۆییه‌كان‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م قۆناغه‌ش به‌ڕێكرا.
قۆناغی سێیه‌م، قۆناغی پاراستنی بژێویی‌و ئاسایشی ئابووریی خه‌ڵك‌و كه‌رتی تایبه‌ت، به ته‌ریبی له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رده‌وامی ئاسایشی ته‌ندروستیی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنادا، له‌م قۆناغه‌شدا وه‌ك قۆناغه‌كانی تر پشتیوانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و پابه‌ندیی خۆپارێزیی‌و تاكپارێزیی‌و كۆمه‌ڵگا پارێزیی هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست، واده‌كات بتوانین هێدی هێدی، قۆناغ به قۆناغ ده‌رفه‌تی زیاتری ژیانكردن‌و كار‌و كه‌سابه‌ت‌و بژێوی هاووڵاتیان ڕێكبخه‌ینه‌وه‌و بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش به پابه‌ندبوونی ته‌واوی هاووڵاتیان ده‌بێت به خۆپارێزییان‌و به ڕێنماییه ته‌ندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كانه‌وه، پێویسته خۆیان بۆ خۆیان ئه‌ركی پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان له په‌تای كۆرۆنا بگرنه ئه‌ستۆ، بۆئه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بتوانن ڕێكارو ڕێنمایی پێویستیان به‌پێی قۆناغه‌كه بۆ دیاری بكه‌ن‌و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردن‌و پشكنین‌و كۆره‌نتینه‌كردن‌و چاودێریكردنی ته‌ندروستی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌تاكه له‌لایه‌ن كه‌رتی ته‌ندروستیه‌وه بڕه‌خسێت‌و، یه‌كه كارگێڕیی‌و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له سنوری پارێزگای سلێمانیدا بتوانن كایه‌كانی ژیان‌و سێكته‌ره جیاجیاكانی بژێوی هاونیشتمانان له‌ژێر ڕێكارو ڕێنمایی ورد‌و توندی ته‌ندروستیدا جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا له ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرا، پشتیوانی ته‌واوی ئه‌م قۆناغه بن و هانی زیاتری هاووڵاتیان بده‌ن بۆ خۆپارێزیی به‌رده‌وام.
هه‌موو لایه‌ك ئاگادار كرانه‌وه له هه‌ركارێكی زیاده‌ڕه‌ویی و سه‌رپێچیكردن و به‌ریه‌ككه‌وتن و تێكه‌ڵاوبوون و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی له هه‌ر شوێنێكداو، ڕێكاری توندی یاساییان له به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان و داموده‌زگاكانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به كاته‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆو بڕیار‌و ڕێكارو ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان، كرایه‌وه.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی ڕاسپێردران، كه ڕۆژانه له‌دوای داخستنی شوێنه ڕێگه‌پێدراوه‌كانی بازاڕه‌وه، ته‌واوی بازاڕه‌كان و شوێنه گشتیه‌كان ده‌رمانپژێن بكه‌ن و پاكژبكه‌نه‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ر هاووڵاتیان و كاسبكارانیش پاكوخاوێنی ته‌واوی شوێنه‌كانی خۆیان ڕاگرن.