نه‌وا
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه بۆ سه‌پاندنی وه‌زیره‌كان گوشاریان خستبێته‌وه سه‌ر مسته‌فا كازمی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
ئارام باڵه‌ته‌یی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له هه‌وڵی لایه‌نه كوردیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سه‌پاندنی ناوی وه‌زیره‌كانیان به‌سه‌ر مسته‌فا كازمی، هه‌وڵێكن بۆ دروست كردنی گوشار بۆ سه‌ر وه‌فدی دانوستانكاری لایه‌نه كوردیه‌كان.
راشیگه‌یاند، پشتیوانی له‌و هێڵه گشتیانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن كه رایگه‌یاندوون، به‌ڵام له‌سه‌ر ورده‌كاریه‌كان تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆ له نێوانیان ئه‌نجام نه‌دراوه.
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی داهاتوو پابه‌ند بێت به ده‌ستور و دان به یاسایی بوون و ده‌ستوری بوون و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌رێمدا بنێت و كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.