نه‌وا
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له تارانی پایته‌ختی ئێران له بڕیاری ئاساییبونه‌وه‌ی چالاكییه ئابورییه‌كانی شاره‌كه نیگه‌رانه و پێی وایه توشبون به كۆرۆنا زیاتر ده‌كات، توشبوانی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ش 82 هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
عه‌لی ره‌زا زالی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له تارانی پایته‌ختی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به نیگه‌رانییه‌وه له ئه‌گه‌ری زیادبوونی هاتووچۆ و جموجوڵه‌كانی هاووڵاتیانی تارانی روانی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له دوێنێ شه‌ممه‌وه به بڕیاری حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، چالاكییه ئابورییه‌كان له تاران ئاساییبونه‌وه و ده‌ستیانپێكرده‌وه، بۆیه ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه داوا له هاووڵاتیان ده‌كات پرسی كۆرۆنا به جدی وه‌ربگرن.
پێشتریش زالی هۆشداری دابوو، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به ته‌واوی ناوچه‌كانی تاران‌دا بڵاوبوه‌ته‌وه و ناكرێت قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هۆشدارییانه، له تاران و پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران چالاكییه ئابوریه‌كان ده‌ستیانپێكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌ش نوێترین ئاماری قوریانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، له شه‌و و رۆژێكدا هه‌زار و 343 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون، 87 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی توشبوان گه‌یشته 82 هه‌زار و 211 كه‌س و 5 هه‌زار و 188 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ی ئاماری دڵخۆشكه‌ره له ئێران، ژماره‌ی چاكبونه‌وه‌یه، كه تا ئێستا 57 هه‌زار و 23 توشبو چاكبونه‌ته‌وه.