نه‌وا
رۆژی یه‌كشه‌ممه 19-4-2020 به‌رپرس و ستافی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و داوای كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانیان كرد، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش پشتیوانی داواكارییه‌كه‌یانی كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا، مامۆستا حه‌مه‌ئه‌مین عه‌بدولقادر لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان و له‌به‌ر نه‌بونی حاڵه‌تی نه‌خۆشی كۆرۆنا له سنوره‌كه و له‌سه‌ر داوای موسڵمانان، لقه‌كه‌یان داواده‌كات ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكاربێت بۆ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان به رووی موسڵماناندا.
وتیشی "له ماوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، مامۆستایانی ئایینی پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان داخراون له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلامی رێنمایی هاووڵاتیانیان كردوه بۆ خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان".
لای خۆیه‌وه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وتی "ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانین به داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یانداین، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌ندروستیی هه‌موان و به‌دوربون له‌م په‌تا جیهانییه، لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناش بڕیاری داخستنی مزگه‌وته‌كانی داوه، به‌هه‌مان شێوه كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌و لیژنه‌یه ده‌بێت و ئیداره‌ی گه‌رمیان ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ ئه‌و بڕیاره بدات، ئێمه پشتیوانی داواكارییه‌كانی ئێوه ده‌كه‌ین و پێمانخۆشه مزگه‌وته‌كان بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواكارییه‌كانی ئێوه وه‌ك خۆی ده‌گه‌یه‌نینه لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داكۆكی له‌سه‌رده‌كه‌ین".