سێ شەو كۆنسێرتێكی ئۆنلاین لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت

20/04/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
سێ شەو كۆنسێرتێكی هونەری كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئۆنلاین دەبێت.
ئاژانسی میهری ئێرانی لە زاری ئەمین مورادی سەرۆكی حەوزەی هونەریی شۆڕشی ئیسلامی پارێزگای كوردستان بڵاویكردەوە، لە درێژەی چالاكییەكانیان لە هەلومەرجی كۆرۆنا بە سود وەرگرتن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، سێ شەو كۆنسێرتی ئۆنلاینی موزیكی كوردی لە ژێر ناوی گوڵان بەڕێوەدەچێت.
وتیشی "ئەو كۆنسێرتە موزیكییە لە رێگای ئینستاگرامی پەریسی سینەمایی بەهمەنی سنە بە ناونیشانی  @cinemabahman_official و هەروەها پەڕەی ئاپارتی حەوزەی هونەری بەشێوەی راستەوخۆ بڵاودەبێتەوە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group