لە گەرمیان ئامادەكاری بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان دەكرێت

20/04/2020

نەوا 
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان وەك ئامادەكاری بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان، پشكنینی كۆرۆنا بۆ سەرجەم پێشنوێژ و كارمەندانی مزگەوتەكانی سنورەكە دەكات.
زیاتر لە مانگێكە بۆ پێشگری لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەرگای مزگەوتەكان لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان داخراون و لەگەڵ نزیكبونەوەی مانگی رەمەزانیش لەلایەن كەسایەتییە ئایینیەكان و بانگخوازانەوە داوای كردنەوەیان دەكرێت، بەڵام وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، ئەو بڕیارە دەبێت لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم دەریبكات.
لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم پێشنوێژ و كارمەندانی مزگەوتەكانی سنورەكە دەكاتەوە، لە كاتژمێر 9:00ی بەیانی سبەینێ (سێشەممە)وە سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی كەلار بكەن بۆ وەرگرتنی نمونەی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لێیان، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەگەری كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group