نه‌وا
خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێویستی ده‌زانێت رێوشوێنه ته‌ندروستیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بێت ره‌چاوی گوزه‌رانی ئه‌و هاوڵاتییانه بكرێت كه بژێویان له‌سه‌ر كاری رۆژانه‌یه، تایبه‌ت به دۆخی عێراقیش جه‌خت له هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌كات له‌پێناو هاوبه‌شیی راسته‌قینه و به‌دیهێنانی مافه ده‌ستوریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تاوتوێكرد. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، پێزانیی بۆ رۆڵ و ئه‌ركی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ته خۆجێیه‌كان ده‌ربڕی، كه له‌ماوه‌ی رابردودا له ئه‌ركدا بون بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای (كۆڤید19) و ئه‌و كۆمه‌ك و به‌خشینانه‌ش به‌رز ده‌نرخێنێ كه بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و دروستكردنی نه‌خۆشخانه و پێداویستیه پزیشكیه‌كانی خه‌ڵك و ده‌زگاكانی حكومه‌ت كراون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌پێویستی ده‌زانن؛ رێوشوێنه ته‌ندروستیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ره‌چاوی بژێوی و كاری ئه‌و هاوڵاتی و دوكاندارانه بكرێت كه بژێویان ژیانیان له‌سه‌ر كاری رۆژانه و پڕۆژه‌ی بچوكه.
ده‌رباز محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به دۆخی عێراقیش وتی: "كۆبونه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هاوهه‌ڵوێستی و پێكه‌وه‌كاركردنی لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌كات "له‌پێناو هاوبه‌شیی راسته‌قینه و به‌دیهێنانی مافه ده‌ستوریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان".