نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند 9 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه چاكبوونه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ته‌ندروستی هه‌ولێر، تا ئێستا كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی له پارێزگاكه چاكبوونه‌وه گه‌یشتوه‌ته 134 كه‌س.
ڕاگه‌یه‌ندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر
• هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه (۹) نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه، وه پشكنینی تایبه‌تی یه‌كیان له‌دوای یه‌كی بۆ كرایه‌وه كه نێگه‌تیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ماڵه‌وه.
• كۆی گشتی چابووه‌كان گه‌یشته (۱۳٤) كه‌س.
• سوپاسی پابه‌ندبوونتان ده‌كه‌ین بۆ ڕێنماییه
خۆپارێزییه‌كان، جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان زامنی زاڵبوونمانه به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانیه.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین كه پارێزگاری له ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
۲٠ی نیسانی ۲٠۲٠