نه‌وا
قایمقامی سۆران رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی 10 كه‌س له قه‌زاكه ئه‌رێنی بووه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
كرمانج عیزه‌ت قایمقامی سۆران رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترساین، له سۆران ئه‌وڕۆ ڕووبه‌ڕوومان بووه‌وه، ئه‌مڕۆ 10 پشكنین له سۆران پۆزه‌تیڤ ده‌ر چوون، واته 10 كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی خه‌ته‌رناكی كۆڕۆنان
راشیگه‌یاندووه، هۆكاره‌كه به‌ریه‌ككه‌وتن بووه ، ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی، كه باری سۆران زۆر به‌ره‌و باشی چوو بوو له كۆنترۆلی ئه‌و په‌تایه.
قایمقامی سۆران باسی له‌وه‌شكردووه، ناچارن ڕێكاره‌كانی خۆ پاراستن توند بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هاوكار نه‌بێ له بازار و گه‌ڕه‌كه‌كان ئه‌وا پێداچوونه‌وه به هه‌موو ئاسانكاریه‌كان ده‌كرێ كه كردویانه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، هه‌ر گرد بوونه‌وه‌یه‌ك له بازار و مزگه‌وت و شوێنه‌كانی تر قه‌ده‌خه‌یه .