نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زانكۆی زانستی پزیشكی كوردستان له سنه رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا سێ منداڵ و مێردمنداڵ له پارێزگاكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئاره‌زوو فه‌لاحی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زانكۆی زانستی پزیشكی كوردستان له سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به ئاژانسی میهری ئێرانی وتوه:" له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه 11 منداڵ و كۆرپه توشی كۆرۆنا بون، 22 مێرمنداڵیش دوای پشكنین ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، واته به كۆی گشتی 33 منداڵ و مێردمنداڵ توشی كۆرۆنا بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌م رێژه‌یه دوو مێرمنداڵی ته‌مه‌ن 13 ساڵ و منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.