نه‌وا
حاكم زاملى سه‌ركرده له ره‌وتی سه‌در ئاشكرایكرده‌كات، چه‌ند هه‌وڵێك هه‌ن بۆ ده‌ربازكردنی سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى داعش له گرتوخانه‌كانى عیراقدا، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ى جموجوڵه‌كانى رێكخراوه‌كه له حه‌ویجه و ئه‌نبار و دیاله و باشورى موسڵ زیاد بون.
زاملى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، پێویستییان به 137 ساڵه بۆئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى سزاى له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئیراده‌یه‌ك نییه بۆ جێبه‌جێكردنى سزاى له‌سێداره‌دانى سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى داعش، چونكه دۆسێی زیندانییه‌كان گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆرى تێدایه، ئه‌ویش به‌هۆى گرێبه‌سته‌كانى دابینكردنى خۆراكه‌وه‌یه، كه سه‌رى گه‌وره‌ى له‌پشته‌وه‌یه.
باسى له‌وه‌شكردوه، بۆ هه‌ر یه‌كێك له سه‌ركرده گه‌وره‌كانی داعش بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلار دراوه بۆ ده‌ربازكردنیان له كۆشكه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى له به‌سڕه. ده‌شڵێت "داعش چالاكییه‌كانى زیادی كردوه و چه‌ندین هه‌وڵى ده‌ربازكردنی به‌ندكراوان له گرتوخانه‌ى حوت رویداوه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتی سه‌در ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، له ناوچه‌كانى حه‌ویجه و ئه‌نبار و دیاله و باشورى موسڵ جوڵه‌ى چه‌كدارانى داعش و رزگاركردنی سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كانى داعش ئه‌نجامده‌درێت و رێكخراوه‌كه‌ش خه‌ریكه په‌یكه‌ری خۆى رێكده‌خاته‌وه.