په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌ چوار په‌رله‌مانتار كۆده‌بێته‌وه‌

06/05/2020

نه‌وا
بڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌ چوار په‌رله‌مانتار كۆببێته‌وه‌.
په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 7-5-2020ـی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران ئومێد خۆشناو، عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، شیرین ئه‌مین عه‌بدولعه‌زیز و سۆران عومه‌ر.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر حه‌وت فراكسیۆنی په‌رله‌مان داوایان كردبوو، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌ په‌رله‌مانتاران نه‌خاته‌ به‌رنامه‌ی كاری هیچ دانیشتنێكیه‌وه‌.

ده‌قی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/5/7ی راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) مادده‌كانی و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (1)ی دوای نیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7/5/2020 به‌م شێوه‌یه‌ بێت.
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمی مادده‌ی (24) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1ـ ئومێد عبدالرحمن حسن
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی‌ دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/ گه‌رمیان/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌لار) به‌نووسراوی ژماره‌ (1298)ی ‌رێكه‌وتی (28/8/2019).
2ـ علی حمه‌ صالح
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی‌ دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/2و4) به‌نووسراوه‌كانی ژماره ‌(1733) له‌ 24/9/2019 و ژماره‌ (3067)ی ‌رێكه‌وتی (17/12/2018)، و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ (263) له‌ 16/1/2019.
3ـ شیرین أمین عبدالعزیز
نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی‌ ‌دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/6) ژماره‌ (2089) له‌ 19/11/2019.
4ـ سۆران عمر سه‌عید
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1‌) به‌نووسراوه‌كانی ژماره‌ (4194) له‌ 6/11/2019، ژماره‌ (216) له‌ 26/1/2020، وه‌ نووسراوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری یاسایی ژماره‌ (1375) له‌ 3/7/2019، وه‌ نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر / دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ (2403)ی ‌رێكه‌وتی (6/4/2020).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌ بڕیاری (پێشكه‌ش كردنی پێشنیازه‌ یاسا و پێشنیازه‌ بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌ حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 92) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group