وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق: به‌رزترین رێژه‌ى چاكبونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌

پێش 4 هەفتە عێراق

نه‌وا
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق ده‌ڵێت "به‌رزترین رێژه‌ى چاكبونه‌وه‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ عیراقدا تۆماركراوه‌، كه‌ ده‌گاته‌%67 ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه‌".
حه‌سه‌ن ته‌میمى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عیراقییه‌ى راگه‌یاندوه‌، رێژه‌ى چاكبونه‌وه‌ى توشوبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ عیراق رێژه‌یه‌كى به‌رزى تۆماركردوه‌، كه‌ زیاتر له‌ 50 هه‌زاره‌ و رێژه‌ی %67ى توشبوان پێكده‌هێنن.
وه‌زیری ته‌ندروستی جارێكی دیكه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ هاووڵاتیان هاوكارى لایه‌نه‌ حكومییه‌كان بكه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، وتیشی "چه‌ندین پرۆژه‌ى دیكه‌ی پزیشكى و نه‌خۆشخانه‌ له‌ پارێزگاكانى عیراقدا ده‌كرێنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزارى پزیشكى له‌ وڵاتدا به‌هێزتر ده‌كرێت".
تائێستا له‌ عیراقدا 81 هه‌زار و 757 توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون و له‌ ریزبه‌ندیى 25یه‌مینى زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاتانى جیهاندا ده‌بینرێت، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 345 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 50 هه‌زار و 782 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group