نه‌وا
یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئه‌ستێره‌ى لاوى به‌رازیلى و یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى ده‌دات و ئاماده‌یه له‌به‌رانبه‌ردا 70 ملیۆن یورۆ بدات، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى نیشانداوه نه‌یمار داسیلڤاى ئه‌ستێره‌ش بخاته گرێبه‌سته‌كه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى "لیكیپ"ى فه‌ره‌نسى هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، پاریس سان جێرمان داواى ڤینیسیۆس جۆنیۆرى ته‌مه‌ن 20 ساڵى كردوه و ئاماده‌یه بڕى 70 ملیۆن یورۆ بداته یانه‌ى ریاڵ مه‌درید.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، یانه پاریسییه‌كه ئاماده‌یى نیشانداوه نه‌یمار ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ى بخاته گرێبه‌سته‌كه‌وه بۆئه‌وه‌ى جۆنیۆر به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌و رۆژنامه فه‌ره‌نسییه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، زه‌ینه‌دین زێدان راهێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ ئه‌وه‌ى ره‌تكردوه‌ته‌وه و داواى كردوه كیلیان مباپێى فه‌ره‌نسى بخرێته گرێبه‌سته‌كه‌وه نه‌ك نه‌یمار.