نهوا
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئاگەداری شۆفێران دەكاتەوە، كە بۆ ماوەی 10 رۆژ ڕێی بەحركە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر و یەكەكانی نیشتەجێبوونی ئەو سنوورە دادەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4/11/2020، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئاگەدارییەكی بڵاوكردەوە، كه تێیدا هاتووه، لە رۆژی هەینی 2020/11/6ـەوە رێگای هەولێر - بەحرکە، کە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر و شارەکانی نیشتەجێبونی (گەنجان، گوندی کۆری، ئارین، شوقەکانی نیشتەجێبونی مامۆستایان)، دەڕوات، بۆ ماوەی 10رۆژ بە تەواوی دادەخرێت و لە 2020/11/16 دووبارە دەکرێتەوە.
ئاماژه بهوهشكراوه، هاووڵاتیان دەتوانن وەك شوێنگرەوەی ئەو ڕێیە، لە رێگای هەولێر- پیرمامەوە بچنەوە سەر ڕێی خزمەتگوزاریی شەقامی 150مەتری و لەوێوە بچنە شارەکانی نیشتەجێبوون یان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر.
هۆكاری داخستنی ئەو ڕێیەش بۆ تەواوکردنی جووتسایدی بەحرکە و بەستنەوەی تەواووەتی شەقامی بەحرکە - هەولێرە بە شەقامی 150مەترییەوە.