ژمارەیەك چەكداری داعـش لە چیای حەمرین كرانە ئامانج

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردۆتەوە، لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سەر یەكێك لە حەشارگەكانی داعش لە زنجیرە چیاكانی حەمرین ژمارەیەك چەكدار كوژران.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاندوە، بە هەوڵی بەرچاو و بەدواداچون و دەستكەوتنی زانیاریی هەواڵگریی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بە فڕۆكەی جۆری F16 هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر یەكێك لە حەشارگەكانی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین لە كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە ئەنجامدراوەو لە ئەنجامدا ژمارەیەك تیرۆریست كوژران.
باس لەوەشكراوە، هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە ئامادەباشیدان بۆ روبەڕوبونەوەی هەر ئامانجێكی تیرۆریستی و ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچون تاوەكو خاكی نیشتمان لە تیرۆریستان پاك دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group