باران بارین دەریاچەی حەمرین لە وشكەساڵی رزگار دەكات

پێش 1 هەفتە

نەوا-
بارانبارینی ئەم دواییە عەمباركردنی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانی لە سلێمانی بەرزكردۆتەوە، بەمەش ئاوی بەنداوەكە بەرەو دەریاچەی حەمرین رۆیشتوە.
زەید ئیبراهیم عەزاوی سەرۆكی شارەوانی قەزای میقدادیە رایگەیاند، رێژەی عەمباركردن لە دەریاچەی حەمرین بەربەستی یەك ملیار و 200 ملیۆن مەتر سێجای تێپەڕاندوە، ئەمەش بەرزترین رێژەیە لە ساڵانی رابردودا تۆماركراوە، بارانبارینی ئەم دواییە هۆكاری بەرزكردنەوەی عەمباركردنی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانە لە شاری سلێمانی، ئەمەش رێژەی ئاوی لە بەنداوەكەوە بەرەو دەریاچەی حەمرین زیادكردوەو بەردانەوەی ئاو بۆ دەریاچەكە بەردەوامە.
عەزاوی باسی لەوەشكردوە، ئەگەری زۆرە لە چەند رۆژی داهاتودا بڕێكی زۆرتر ئاوی دەردراو بگاتە دەیاچەكە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی كۆگاكردنی ئاو لە دەریاچەی حەمرین دوای ئەوەی لە ساڵانی رابردودا توشی وشكەساڵی بو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group