بەغدا دوو ئەمبولانس بۆ سلێمانی دابین دەكات

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دوو ئەمبولانس پێشكەشی پارێزگای سلێمانی دەكات و لە رێوڕەسمێكدا رادەستی پارێزگاری سلێمانی كرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكردوە لە بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی سەربە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی فیدراڵی كە بە مەبەستی پێشكەشكردنی دوو ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن لەلایەن ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی فیدراڵییەوە سەردانی پارێزگاكەیان كردبو.
لەوبارەیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندوە، لەو رێوڕەسمەدا پێزانینمان پێشكەشی  وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی فیدراڵی و وەزارەتەكەی كرد لە پای ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بۆ شاری سلێمانی دابینیكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group