بۆ لەمەودوا گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و لەندەن ئەنجام دەدرێت و لەدوای كردنەوەی هێڵی راستەوخۆی فڕۆكەوانی هەولێر- لەندەن یەكەم فڕۆكە بە 125 سەرنشینەوە بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێكەوت.
پێشتر گەشتەكان بۆ بەریتانیا راستەوخۆ نەبون، بەڵكو وێستگەو گۆڕینی فڕۆكەیان هەبو، بەڵام لەمەودوا گەشتەكان راستەوخۆ بۆ هەرێمی كوردستان دەبن، لەوبارەیەشەوە ئەحمەد وشیار بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاندوە: یەكەمجارە لەعیراقدا گەشتی راستەوخۆی فڕۆكەوانی بۆ بەریتانیا دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە هۆی سیستمێكی پێشكەوتوی دیجیتاڵی هەردوولا دەتوانن بە زوترین كات ڤیزاو پاسپۆرتی ساختە بناسنەوەو رێگەی لێ بگرن.