حسێن موئنیس: هیچ مەترسییەك لەسەر مووچە نییە

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات كە هیچ مەترسییەك لەسەر دۆسیەی مووچە نییە و بە پێویستیشی دەزانێت بودجە هەمواربكرێتەوە.
حسێن موئنیس ئەندامی لیژنی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، دۆخی دارایی پێویست بە نیگەرانی ناكات و پشێویش لە دۆسیەی مووچەدا ڕوونادات.
سەبارەت بە بودجەش موئنیس ڕایگەیاند، دواكەوتنی حكومەت لە ناردنی خشتەكان بۆ پەرلەمان ئاماژەیەكی نەرێنییە كە رەنگدانەوەی لاوازی بەدەنگەوەچوونی گۆڕانكارییەكانە لە ئابوری جیهاندا، بەتایبەتیش دابەزینی نرخی نەوت.
ئەوەشی خستەڕوو كە مانەوەئ نرخی دۆلار بە 70 دۆلار لە بودجەدا نا دروستە و پێویستە بە پشتبەستن بە بۆچوونی شارەزایان هەمواربكرێت.
ئەندامەكەی لیژنەی ئابووری پەرلەمان ڕاشیگەیاند، كورتهێنانی بودجەی ئێستا گەیشتووەتە 63 ترلیۆن دینار و ئەوەش ژمارەیەكی گەورەیە و پێویستە پەرلەمان كاری جدی بۆ كەمكردنەوەی بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group