نەوا-
رۆزماری دیكارلۆ یاریدەدەری سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كاروباری سیاسی و دروستكردنی ئاشتی، لەگەڵ نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی عیراق كۆبوەوە بەمەبەستی باسكردنی پرسی ژنان لە عیراق.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق (یۆنامی) لەو كۆبونەوەیەدا كە شەهبا ئەحمەد ئەلعەزاوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ژنان. ئامادەبوە گفتوگۆ كراوە سەبارەت بە هەوڵەكانی حكومەتی عیراق بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی ژنان و هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ گەشەدان بە بەشداریی ژنان لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عیراقدا.
راشگەیەنراوە، لە كۆبونەوەكەدا دیكارلۆ دەستخۆشی لەو بەرەوپێشچونە ئەرێنییە كردوە كە تائێستا بەدیهاتوەو دوپاتی پابەندبونی نەتەوە یەكگرتوەكانیشی بۆ بەرەوپێشبردنی رۆڵی ژنان لە هەمو بوارەكانی ژیاندا لە عیراقدا كردەوە.