نەوا-
سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی رایگەیاند، عیراق رۆڵی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا دەگێڕێت.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق بەشداری لە كۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی كرد و رایگەیاند، پێویستە هەنگاوی جددی بنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت كێشەكانی عیراق لەرێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێت، لەبارەی پەیەندییەكانی هەرێم و عیراقیشەوە ئەوەی خستە روو، كە هیواخوازن بەرەو باستر بچن.
سەرۆك كۆمار باسی لەوەشكرد، عیراق رۆڵی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەكەدا دەبینێت، جەختیشی لە باشتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ دراوسێكانی عیراقدا كردەوە.