نێچیرڤان بارزانی و فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی دوایین پێشهاتەكانی عیراق و سوریا تاوتوێ دەكەن

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق و سوریا كرد.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، لەكۆبونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و كیڤن لیهی دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخی ئەمنی لە عیراق و سوریاو هەڕەشەكانی رێكخراوی داعش لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی تاوتوێ كراون، هەروەها هەردولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوكاریی هاوبەشی نێوان هەرێم و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوكاری لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لە روبەڕوبونەوەی تیرۆرو بەهێزكردنی تواناكانی هێزە ئەمنییەكان كردەوە.
هەر لە كۆبونەوەكەدا بیروڕا دەربارەی پرسەكانی پەیوەست بە چاكسازی لە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە لەگەڵ هەماهەنگی نێوان دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان و هێزەكانی هاوپەیمانی گۆڕدراوەتەوە، هەروەها دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەو گرنگی هاوبەشییە درێژخایەنەكان لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بوە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group