نەوا-
سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت، لە ئەمریكا لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سیناتۆرانی ئەو وڵاتە جەختمان لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم كردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر “تێد بەد” كۆبونەوە، جیا لە دووپاتكردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، جەختیان لە بەردەوامبوونی پشتگیریكردنی هێزی پێشمەرگە كردەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، گفتوگۆكراوە سەبارەت بە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم، هەروەها، چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم لە بوارەكانی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری و وزە و كارەبا و سیستەمی بانكی و بەدیجیتەڵكردنی خزمەتگوارییە گشتییەكان و هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.