نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی بۆ مانگی 4ی رابردوی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوە، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2025 بڕی 50 ملیارو 522 ملیۆن و 750 هەزار دیناری بەشێوەی كاش خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
جێی ئاماژەیە وەك پابەندیەك لەسەر هەرێمی كوردستان مانگانە وەزارەتی دارایی 50%ی داهاتی نانەوتی رەوانەی گەنجینەی حكومەتی فیدراڵ دەكات، لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دارایی عیراق پابەندییەكانی خۆی لەسەر هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات لەناویاندا ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.