تووشبووانی شێرپەنجە مووچەی تایبەتیان بۆ تەرخان دەكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان رایدەگەیەنێت، بۆ یەكەمجار و لە عێراق، تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
زیكری عەبدولرەحیم سەرۆكی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و دەزگای وارسی نێودەوڵەتی، دەستیانكردووە بە جێبەجێكردنی رێكارەكانی سوودمەندبوونی تووشبووانی شێرپەنجە لە مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، لە رێگای لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە.
باسی لەوەشكرد، هەنگاوی یەكەمی پرۆژەكە لە پارێزگای كەربەلاوە دەستیپێكردووە، دوای تۆماركردنی ناوی تووشبووانی شێرپەنجە و هەڵسەنگاندنی دۆخی نەخۆشەكان، پرۆسەكە لە سەرجەم پارێزگاكانی دیكەش دەستپێدەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group