بەهۆی گەرماوە پارێزگایەكی عیراق دەوامی فەرمانگەكانی كەمكردەوە

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە پارێزگایەكی عیراق بڕیاریدا یەك مانگ دەوامی فەرمانگەكانیان كەمبكاتەوە.
پارێزگای دیوانیە بڕیاریدا بۆ مانگی ئاب كاتژمێری كۆتایی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانیان كەمبكاتەوە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراقیش، پلە چاوەڕوانكراوەكانی گەرما لەماوەی مانگی هەشتدا دەگاتە 50 پلەی سەدی و بەرەو سەرەوە، ئەم بەرزبونەوەیەش پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group