قوربانیانی روداوەكانی هاتوچۆ لەئەمریكا بەرامبەرە بە 280 هێرشی هاوشێوەی 11ی سێپتەمبەر

13 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ژمارەی ئەو كەسانەی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەهۆی روداوی هاتوچۆوە گیانیانلەدەستداوە زۆر زیاترە لەو كەسانەی لە روداوی 11ی سێپتەمبەردا بونە قوربانی.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردوەتەوە، لەساڵی 2000ـەوە ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەر رێگا خێراكان لە ئەمریكا گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 845 هەزار كەس ئەم ژمارەیەش بەرامبەرە بە نزیكەی 280 هێرش كە كرایە سەر ناوەندی بازرگانی جیهانی لەسێپتەمبەری ساڵی 2001دا.
راشیگەیاندوە، ئەو ئامارە مەترسی رەوشی هاتوچۆ لە ئەمریكا روندەكاتەوە كە سەرەڕای گرتنەبەری رێوشوێنەكانی سەلامەتیی ساڵانە 30 هەزار كەس بەهۆی روداوی هاتوچۆوە گیانلەدەستدەدەن.
هەر بە گوێرەی راپۆرتەكەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، 94%ی روداوەكانی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە بۆ هەڵسوكەوتی شۆفێرەكان وەك خێرا لێخوڕین و پابەندنەبون بە رێنماییەكانی شۆفێریكردن و بەكارهێنانی خواردنەوە كهولییەكان لەوكاتەدا، هۆكارەكانی تریش پەیوەندیان بە خراپی رێگاوبان و تابلۆكان و پەككەوتنە میكانیكییەكانەوە هەیە لەگەڵ ئەوەشدا راهێنانی شۆفێریكردن لەئاستی پێویستدا نیە كەموكوڕی هەیە لەتاقیكردنەوەكانی پێدانی مۆڵەتدا كە بە هەردو بەشی تیۆری و پراكتیكییەوە ماوەیەكی كەمیان هەیە لە 15 خولەك تێپەڕ ناكات، ئەمەش هۆكارە بۆئەوەی شۆفێر ئامادەنەكرێت بۆ بڕیاردانی زۆر خێرا كاتێك ئۆتۆمبێلەكەی روبەڕوی خزانی كتوپڕ دەبێتەوە یاخود لەكاتی تەمومژو بەفرباریندا بەسەلامەتی شۆفێری بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group