جومانە غەلای: تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و كاندیدەكانی هەڵبژاردن دەكرێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، شەممەی داهاتوو تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و كاندیدەكان دەكرێت.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندوە: كۆمسیۆن رۆژی 10ی ئەم مانگە ، یەكەمین تاقیكردنەوەی ئەزموونی لە هەزار و 79 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات.
وتەبێژەكەی كۆمسیۆن ڕوونیكردەوە، تاقیكردنەوەكە لە ناوەندەكانی تۆماركردن و 20 نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان دەبێت و فەرمانبەرانی كۆمسیۆنیش وەك دەنگدەر بەشداریی تیایدا دەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، لە هەر پارێزگایەك وێستگەیەكی دەنگدانی تایبەت بە هەماهەنگی لایەنە ئەمنییەكان دەكرێتەوە.
جومانە غەلای باسی لەوەشكرد، ئامانج لەم كارە ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دڵنیابوونەوەیە لە كارایی و ئامادەیی ئامێرەكانی دەنگدان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group