روبیۆ: داننا بە دەوڵەتی فەڵەستیندا واتا خەڵاتكردنی حەمماس

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بڕیاری وڵاتانی رۆژئاوا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناپەیوەندیدارە تا ئیسرائیل رازی نەبێت دەوڵەتێكی فەڵەستین دروست نابێت.
روبیۆ لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە،  داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا لەلایەن چەندین وڵاتەوە هەنگاوێكی ناپەیوەندیدارەو هیچ واتایەكی نییە، هیچ كام لەو وڵاتانەی بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینیان داوە توانای دروستكردنی دەوڵەتی فەڵەستینیان نییە، بۆیە تا ئیسرائیل رازی نەبێت دەوڵەتێكی فەڵەستین دروست نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاندوە، ئەو وڵاتانە نازانن دەوڵەتی فەڵەستین لە كوێ دەبێت و كێ بەڕێوەی دەبات، بۆیە لە ئەگەرێكی وادا بڕیارەكە پێچەوانە دەبێتەوە بەو پێیەی بزوتنەوەی حەمماس لایەنگری لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەكەن ئەو وڵاتانەش بەو كارەیان خەڵاتیان پێدەبەخشن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group