ئەمریكا دەربارەی یاسای حەشدی شەعبی هۆشداری دەداتە عێراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دووبارە ئەمریكا دەربارەی ئەگەری پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی هۆشداری دەداتە عێراق و دەڵێت، ئەو یاسایە دەبێتە هۆی بە دامەزراوەییكردنی هەژمونی ئێران و بەهێزكردنی گروپە تیرۆریستییەكان.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بڵاویكردەوە كە ستیڤن فاگن، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەكە سەردانی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كردووە و تێیدا نیگەرانی ئەمریكای دەربارەی یاسای حەشدی شەعبی و دەستەی حەشد پێ گەیاندووە.
هەورەها، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لێدوانەكەی ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بە بیرهێناوەتەوە سەبارەت بە یاساكە كە ڕایگەیاندبوو، پەسەندكردنی یاسای حەشدی شەعبی دەبێتە هۆی بە دامەزراوەییكردنی هەژموونی ئێران و بەهێزكردنی گروپە چەكدارەكان كە ئەوەش دەبێتە هەڕەشە لەسەر سەروەری عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group